نمایشکارێک بەهۆی دەست درێژی سیکسیەوە سکاڵا لەسەر بیل کوبسی تۆمار دەکات

0

نوچە.نێت.bbc

 

 

كلوي غوينز-ی نمایشکار سکاڵا لە دژی کوبسی تۆمار دەکات بەهۆی دەستدرێژی کردنە سەری لەشاری لۆس ئەنجلۆس- ئەمریکی ،ساڵی ٢٠٠٨ . 

غوينز-ی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆ سەرچاوەیەک وتی”  بیل کوبسی منی بێهۆش کردوە و دەست درێژی کردوەتە سەرم ،ئەوکات تەمەنم تەنیا ١٧ ساڵ بوە “.

ئەو سەرچاوەیەش رایگەیاند ” دادگا ئەکتەریبەناوبانگی ئەمریکی بیل کوبسی تۆمەتبار دەکات بە دەست دریژی سێکسی بۆ سەر مناڵ، هەر بۆیە دادگا بریاری داوە کە دەبێت بەلای کەمەوە  بە بری ٧٥ هەزار دۆلار غوينز-ی تەمەن ٢٥ ساڵ  قەرەبوو بکرێتەوە”.

سەرچاوەکە دەشڵیت ” کوبسی تەمەن ٧٨ ساڵ تەنیا دەستدرێژی نەکردوەتە سەر کلوی غوینز بەڵکو بەوە تۆمەتبار کراوە کە  زنجیرەیەک تۆمەتی دەست درێژی سیکسی بۆسەر زیاتر لە ٥٠ ئافرەت  ئاراستە کراوە، بەڵام بیل کوبسی رەتی دەکاتەوە کە کارێکی لەو شێوەی کردبێت”.

جودي هوث یەکێکە لەو ٥٠ ئافرەتەی کە لەلایەن بیل کوبسی  لە ساڵی ١٩٧٤ ئەو تەمەنی ١٥ ساڵ بوە دەست درێژی کراوەتە سەرهەر بۆیە ئامدەی دادگا بوو.

شایەنی باسە ساڵی رابردوو زیاتر لە ٥٠ ئافرەت تۆمەت دەخەنە پاڵ کوبسی کە گوای ابیل کوبسی بێهۆشی کردون و گێچەڵی سێکسی پێ کردوون و دواتر دەست درێژی کردوەتە سەریان ، لەکاتێکدا بیل کوبسی ئەو قسانە رەت دەکاتەوە لەبەردەم دادگا.
bil

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com