نێچیرڤان بارزانی هیوادارە فەیسبووک ببێتە خاڵێکی تری پەیوەندی و دیالۆگ لەنێوان خۆی خەڵکدا
ئالان عومەر / نوچەنێت
ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی، لە ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لاپەڕەی تایبەتی خۆی کردەوە و خۆشحاڵی خۆی راگەیاند بەپێشوازی پەیامی هاوڕێیانی لە فەیسبووک و دەخوازێت لاپەڕەکەی ببێتە پردێکی تری دیالۆگ لەنێوان ئەوو خەڵکدا.
ئەگەرچی ماوەیەکی زۆرە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پێویست دەرنەکەوتووە، ئەمرۆ بۆ دروستکردنی پردێکی پەیوەندی نێوان خۆی و خەڵکدا لاپەڕەیەیەکی تایبەت بەخۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردەوە، لە پەیامێکدا لەسەر لاپەڕە تایبەتەکەی خۆی دەڵێت”هاوڕێیانى ئازیز، بەخێربێن بۆ لاپەڕەى فەرمى خۆم لە ماڵپەڕى فەیسبوک. بەخۆشحاڵیەوە پێشوازى لە پەیامەکانتان دەکەم و هیوادارم ئەم لاپەڕەیە ببێتە کەناڵێکى ترى پەیوەندى و دیالۆگ لە نێوانماندا. هیواى هاوینێکى خۆشتان بۆ دەخوازم”.
جێی باسە کردنەوەی ئەم لاپەڕەی بارزانی، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەی و بەپێی خوێندنەوەی تێکەڵاوی و پەیوەندیەکانی رابردووی لەگەڵ خەڵک، وەک خۆشی رایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت لاپەڕەکەی ببێتە پردێکی بەهێزی پەیوەندی لەنێوان بارزانی و خەڵکدا.
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرفرەوانبودایەو، ئێستا لەزۆر حاڵەتێکدا خاڵی بەیەک گەشتنی خەڵک و بەرپرسانە.
بۆ لاپەڕەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی کلیک بکە…..
