بەرپرسانی عێراقی:ئێران،هانی روسیەی داوە بۆ هێرش کردن لەناو خاکی سوریە

0

نوچە-رادیو فردا

لە درێژەی ئەو راپۆرتانەی کە سەبارەت بە رۆڵی ئێران و قاسم سولەیمانی لە دەستپێکی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیە لە سوریە بڵاو بوونەتەوە،ئاسۆشیتێدپرێس،بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی فەرمی عێراقی،راپۆرتێکی هاوشێوەی لەم بارەوە بڵاو کردۆتەوە.

پێشتریش،رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە بڕیاری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی روسیە لە سوریە، لە دوای “وتووێژەکانی”قاسم سولەیمانی،فەرماندەی سوپای قودس لە گەڵ ویلادیمیر پۆتین ،سەرۆکۆماری روسیە،دەرکراوە.

ئاسۆشیتێدپرێس لە سەر زاری دوو گەورە بەرپرسی عێراقی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بێ،نووسیویەتی کە فەرماندەی سوپای قدسی ئێرانی،بە سەرۆکۆماری روسیە گوتوە کە کە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریە”بابەتێکی پێویستە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com