نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ئه‌وه‌ی نامۆیه له نێوان ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ، لینكۆڵن و جۆن كه‌نه‌دی ، ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك لێكچوونی زۆر هه‌یه له نێوانیاندا، جیاوازی نێوان هه‌ڵبژاردنی هه‌ردووكیان 100 ساڵه و به‌رواری له‌دایك بوونیشیان 100 ساڵ جیاوازی هه‌یه.هه‌ردووكیشیان كوژراون ، مردنه‌كانیشیان لێكچوونی سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدایه ، لینكۆڵن له هۆڵی شانۆدا كوژرا بكوژه‌كه له گه‌نجینه‌دا ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام جۆن كه‌نه‌دی له گه‌نجینه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و بكوژه‌كه‌یان له هۆڵێكی شانۆ ده‌ستگیر كرد.