نوچه‌نێت- ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ
” فۆلكان ئۆزدمیر” سه‌رۆكی په‌یمانگای “بازاڕ و سایاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به وزه ” له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا پێیوایه ئاره‌زووی مۆسكۆ بۆ دروست كردنی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وته بۆ 60 دۆلار ، له‌وانه‌یه ئه‌مه یه‌كێك بێت له هۆكاره شاراوه‌كانی پشت ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی روسیا له سوریا.
ئه‌و پسپۆره توركیه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ دواوه و ده‌ڵێت، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ژێر رۆشنایی هاوسه‌نگی بازاڕی دراو دیاری ده‌كرێت. روسیاش باش ئه‌مه ده‌زانێت، بۆیه روسیا گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌دات كه دروست كردنی قه‌یرانێكی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ر نرخی نه‌وت ، روسیا هیوا بڕاوه له گۆڕانی نرخ به‌م داواكاری و خستنه بازاڕه‌ی ئێستای نه‌وت. ئۆزدمیر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ” روسیا حه‌ز ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ نرخی نه‌وت له 45 دۆلاره‌وه بۆ 60 دۆلار به‌رز بێته‌وه”.