نوچه‌نیت- به‌وابه نیوز
ئیداره‌ی ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كه رازی نه‌بێت روسیا هێرشی ئاسمانی له ناو عێراق ئه‌نجام بدات ، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له دژی رێكخراوی داعش.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا گوتویه‌تی هاوپه‌یمانان پلانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له شه‌ڕه‌كه‌دا پلانه‌كانی ئه‌وانیش تێكده‌دات، بۆیه ده‌بێت رێگه‌نه‌درێت روسیا دۆخی عێراقیش هاوشێوه‌ی سوریا به‌كاربهێنێ.
به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه ، هاوپه‌یمانێتی چوارقۆڵی نێوان روسیا و عێراق و ئێران و سوریا كۆبوونه‌وه‌كانیان له به‌غدا ده‌ست پێكردوه ، هه‌روه‌ك كه‌ناڵی ئاسمانی عه‌ره‌بیه‌ش رۆژی چوارشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه.
وه‌توت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه نێوده‌وڵه‌تییه كردوه و پشتیوانی لێده‌كات، به‌مزوتنه‌ش له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ئه‌م بابه‌ته‌مان باس كردوه.