نوچە-ئیسنا
سەبارەت بە سوریە،ئەمریکا دەڵێ بە شێوەی مەرجدا هەماهەنگی لە گەڵ روسیە دەکات.
ئەشتۆن کارتەر،وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێ:وڵاتەکەی رێک نەکەوتووە کە لە سوریە هاوکاری سەربازی روسیە بکات،بۆ ئەم هاوکاریەش مەرجی ئەمریکا ئەوەیە کە روسیە واز لە پشتیوانی کردنی لە دەوڵەتی بەشارئەسەد بینێ.
لە بەرامبەردا،روسیە ئەم مەرجەی ئەمریکا بە نیشانەی جیدی نەبوونی ئەمریکا لە شەر لە دژی داعش ناو دەبات.
ئاژانسی ئینتەرفەکس لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە ویلادیمیر پۆتین،دەستووری بە وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە داوە کە لە کاروباری سوریە،روسیە درێژە بە هاوکاریەکانی لە گەڵ ئەمریکا،تورکیە،ئێران و عێراق بدات.