نوچە-رادیو فردا
عەلی خامنەیی،رابەری کۆماەی ئیسلامی ئێران وتووێژ لە گەل ئەمریکا قەدەغەکراو رادەگەیێنێ ودەشڵێ ئامانجی ئەمریکا بۆ وتووێژ لە گەل ئێران”کردەنەوەی دەرگاکانی نفووزی ئەم وڵاتەیە بلە ئێراندا “.
رابەری کۆماری ئیسلامی جەختیش لەوە دەکاتەوە کە وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا هیچ قازانجێکی نییە بگرە زیانی زۆری بەدواوەیە.
عەلی خامنەیی،ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار لە گەڵ کارمەندان و فەرماندەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند:لایەنی بەرامبەر لە دانووستانە ئەتۆمیەکە،لە هەوڵی ئەوەدا بوو لە هەر دەرفەتێک بۆ نفووز لە ئێران کەڵک وەربگرێ.
رابەری کۆماری ئیسلامی لە ماوەر رابردووشدا جەختی کردبووەوە کە قەرار نییە ئیران و ئەمریکا سەبارەت بە پرسە جیاوازەکانی جیهان،وتووێژی دوو لایەنەیان هەبێ.