بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان : ئەسەد سەرۆکەو هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەین بەڵام ….

0

نوچەنێت . ڕۆیتەرز

کارلا دیل بۆنتی، موحەقیقی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەتمەند بە مافی مرۆڤ، دەڵێت دەستی عەدالەت واز لە بەشار نا‌هێنێت، تەنانەت ئەگەر لە سەر دەسەڵاتیش بمێنێت!، بەبڕوای ئەو “ئەسەد سەرۆکە، دواتریش هەڵسوکەوت لەگەڵ دامودەزگای سەرۆکدا دەکەین، ئەگەر بێت و بتوانین بگەینە ئاگربەست لەگەڵ سەرۆکدا، بۆچی نا ؟ بەڵام دوای ئەوە نۆرەی عەدالەتە”.

دیل بۆنتی لەقسەکانیدا ئەوە بیردەهێنێتەوە کە”لە یۆگۆسلافیا کاتی خۆی میلۆسۆڤیچ سەرۆک بوو، گفتوگۆی ئاشتی لە دایتۆن دەستی پێکرد و ڕێکەوتنامەیەکی لێ کەوتەوە، ئەو دەمانە میلۆسۆڤیچ هێشتا لەسەر دەسەڵاتبوو، بەڵام عەدالەت لەسەر ئەویش هاتەدی”.

دیل بۆنتی نوێنەر بوو لە دادگای نێودەوڵەتی، کە سەرۆکی سربیای پێشوو ( سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ ) ی لە ساڵی 2002 دادگایی کرد ، پاش حەوت ساڵ لە واژۆ کردنی ڕێک کەوتنامەی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە یۆگۆسلافیای پێشودا ، دواتر لە ساڵی 2006 میلۆسۆڤیچ لە زیندان کۆچی دوایی کرد، پێش ئەوەی دادگایکردنەکەی تەواو ببێت.

دوای ماوەیەکی زۆر لەپێداگیری لەرۆشتنی ئەسەد، ئەنجام ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاش لەداوای لەسەر کار لابردنی خێرای ئەسەد پاشگەز بونەوە و بیر لەوە دەکەنەوە کە”کاتی ڕۆشتنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات، دەکرێت بەشێک بێت لە ڕێک کەوتننامەی ئاشتی لەڕێگای گفتو گۆوە”.

دیل بۆنتی کە ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیە کەسەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانە، ماوەی چوار ساڵە لێکۆڵینەوە لەسەر دەستدرێژی بۆسەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا دەکات، تائێستا پێنج لیستی نهێنی ناوی گومانلێکراوانی ئامادە کردوە ، لەوەڵامی رۆژنامەنوسانیشدا کارلا بۆنتی تەئکیدی لەوەکردەوە کە عەدالەت دەست لەبەشار ئەسەد هەڵناگرێت.

دیل بۆنتی لەبارەی هەوڵەکان بۆ چارەسەری پرسی سوریا دەڵێت”هەوڵی سەرەکی ئێستا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکەیە”، بەڵام هیوای ئەوەی خواست کە دادگای تایبەتی بۆ تاوانکارانی سوریاش دابنرێت، هەر وەک ئەوەی بۆ تاونبارانی جەنگی یۆگۆسلافیاو رواندا دانرا! جەخت لەوەش دەکاتەوە کە”دەبێت پێکهێنانی وەها دادگایەک لەڕێگای ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بێت” بەڵام لەئەگەری ئەو هەوڵەشدا چاوەڕوانکراوە ڕوسیاو چین کە دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشن و مافی ڤیتۆ کردنیان هەیە، لەدژی ئەم هەنگاوە بن.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com