نوچه‌نێت- تایمز
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی پێشبینی تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و كرملینی كردوه ، له روانگه‌ی جیاوازی هه‌ڵوێست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات.
كاسرین فلیپ ده‌نوسێت و ده‌ڵێت، هاتنه ناوه‌وه‌ی دره‌نگ وه‌ختی روسیا بۆ مه‌یدانی سوریا دوای ئه‌وه دێت كه ئێران پاره و خوێنی زۆری خه‌رج كردوه له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی شۆڕش له دژی رژێمی ئه‌سه‌د.
فلیپ ده‌ڵێت تاران وه‌ك به‌شێكی گرنگی خه‌ونه‌كه‌ی ره‌فتار له‌گه‌ڵ سوریا ده‌كات كه دروست كردنی هیلالی شیعه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، كه له سنوری ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه روخانی رژێمی سه‌ددام و باڵاده‌ست بوونی حكومه‌تی شیعه له عێراق بوه‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتری ئیران له خه‌ونه‌كه‌ی. عێراق بوه ناوچه‌ی هه‌ژموونی شیعه ، ئه‌سه‌دیش له سوریای زۆرینه سوننه ده‌سه‌ڵاتداره، بۆیه پارێزگاریكردن له رژێمه‌كه‌ی بوه‌ته ئه‌ركێكی گرنگی ئێران له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی سوریاوه.
رۆژنامه‌كه روونیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و سزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئێران، ئیفلیجی كردووه و توانای ئێرانی سنوردار كردووه له پشتیوانیكردنی رژێمی سوریا، ته‌نانه‌ت له‌كاتی فشاری زۆری هه‌ندێك له گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش كه هێزه سوننه‌كانی ناوچه‌كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی سعودیه و توركیا و وڵاتانی كه‌نداو.
نوسه‌ر پێیوایه كه ده‌ستێوه‌ردانی روسیا وه‌ك رزگاركه‌ری رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ژمار ده‌كرێت، دركیشی به‌وه كردوه كه روسیا و ئێران له‌مكاته‌دا یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، به‌ڵام هاتنه ناوه‌وه‌ی روسیا په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌یه زیاتر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ململانێ تائیفیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌بێت.ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه روسیا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نیه له به‌شداری كردنی له ململانێی تایفه‌گه‌ری نێوان سعودیه و ئێران‌دا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ داوه كه باسی ئاره‌زووی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی.
فلیپ پێیوایه ئه‌و یاریه پراگماتیكیه‌ی مۆسكۆ ده‌یكات رێگر نابێت له‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئێران بكات له كاتێكدا كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، نابێت ئێران هه‌ست به ئاسوده‌یی بكات ، چونكه سوریا بوه‌ته سه‌نته‌ری یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كه پۆتین ئه‌مڕۆ یارییه‌كه ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه روسیا زۆر گرنگی به‌و بابه‌تانه نادات كه لای ئێران زۆر زیندوون ، وه‌ك دابین كردنی چه‌ك بۆ حیزبوڵا، ئێران تێگه‌یشتوه كه دیمۆگرافیای سوریا له دژی ئه‌وه، زۆرینه‌ی سوننه مانای ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وامی فه‌رمانڕه‌وایی كه‌مینه بۆ هه‌تاهه‌تایه كارێكی گرانه.
تایمز راپۆرته‌كه‌ی به‌وه كۆتایی پێهێناوه كهورده ورده ئێران كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر بارودۆخی سوریا نامێنیت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی روسیا.
\