نوچه‌نیت- ئاژانسی ئاكی ئیتالی
سه‌رچاوه دیبلۆماسیه ئه‌وروپیه‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه روسیا ئێرانی به ته‌واوی له ژووری عه‌مه‌لیاتی رژێمی سوریا دوور خستوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن ” روسیه‌كان داوایان له ئێران كردوه به یه‌واوی له ژووری عه‌مه‌لیات بكشێته‌وه پێش ده‌ست كردن به پرۆسه ئاسمانیه‌كانی روسیا له سوریا، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده له سوپای پاسدارانی ئێران هه‌فته‌ی پێشوو سه‌ردانی مۆسكۆی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رازیكردنی روسیا بدات به مانه‌وه‌یان له ژووری عه‌مه‌لیاتی رژێمی سوریا، به‌ڵام روسیا به‌هیچ جۆرێك رازی نه‌بوه و سور بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رازی نابێت ئێران به‌شدار بێت له ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ره‌كی و لقه‌كانیش.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن ” روسیا رێگه به به‌شداری كردنی ئێران و هیچ هێزێكی سه‌ربازی تر نادات جگه له هێزه‌كانی خۆی و سوپای سوریا، ئه‌مه بوه هۆی ده‌ركردنی ئێران له بازنه‌ی بڕیاردانی سه‌ربازی سوریا “.
له‌باره‌ی بوونی حیزبوڵای سه‌ر به ئێران له سوریا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به دووری زانی روسیا ده‌ری بكات له‌مكاته‌دا ، به‌ڵام دووپاتیكرده‌وه كه رۆڵییان زۆر نابێت و رۆڵێكی په‌راوێزخراوییان ده‌بێت ئه‌گه‌ر روسیا رازی بێت به به‌شداری كردنیان.
رژێمی سوریا ده‌ستی سوپای پاسدارانی كردوه‌ته‌وه له سوریا كه قاسم سوله‌یمانی رابه‌رایه‌تی ده‌كات ، زۆربه‌ی سورییه‌كان پێیان وایه كه ئێستا ئه‌و بوه‌ته حاكمی سه‌ربازی سوریا و ئه‌و هه‌موو جوڵه‌كانی ئه‌سه‌د و گه‌وره هاوكاره‌كانی دیاری ده‌كات. به شێوه‌ی راسپارده فه‌رمانه‌كانی ده‌رده‌كات و به‌بێ سێ‌و دوو جێبه‌جێ ده‌كرێن ، ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌كانم ئاراسته ده‌كات له هه‌موو خاكی سوریا.
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا ئێران هاوكاری سه‌ربازی و دارایی زۆری پێشكه‌ش به رژیمی سوریا كردوه، چه‌ك و پێداویستی و قه‌رزیشی ناردوه بۆ سوریا بۆ كڕینی چه‌ك، هه‌روه‌ها شاره‌زای زۆری له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و ته‌كنیكی ره‌وانه‌ی سوریا كردوه، هه‌زاران سه‌رباز و میلیشیای سه‌ر به رژێمی سوریای راهێنان پێكردوه له ئێران و سوریاش، چه‌ندین جه‌نگاوه‌ری میلیشیای حیزبوڵا و میلیشیاكانی عێراقی ناردوه بۆ سوریا بۆ به‌هێز كردنی رژێمه‌كه‌ی و رێگرتن له رووخانی.