نوچە.نێت.ara.shafaaq
سەرۆكی شارەوانی بورواكارتای هەرێمی جاوای رۆژئاوای ئەندەنوسیا، ئاشکرای کرد:بەمەبەستی رێگریكردن لەكاری سێكسی، دەزگای پۆلیس لەدوای سەعات 9 ی شەو، هەر كوڕو كچێك پێكەوە لەچۆڵیدا بگرن، راستەوخۆ ناچاریان دەكەن بەهاوسەرگیریكردن لەگەڵ یەكتری”.
دیدی مولیادی، بە بەرپرسی گوندەكانی ناوچەكەی، راگەیاندوە” هەر كوڕێك پێش سەعات 9 لەماڵی ئەو كچانەدا كە بەمەبەستی كاری سۆزداری سەردانی كردوە، نەیەتە دەرەوە، ئەوا ناچاریان دەكەن بەهاوسەرگیریكردن لەگەڵ یەكتردا”.
وتیشی: هەر گوندێك بڕیارەكە جێبەجێ نەكات سەرجەم منحەو هاوكارییە مادییەكانی حكومەتی لێدەبڕدرێت.
سەبارەت بەو كەسانەشی كە تەمەنی یاسایی، 18 ساڵیان تەواو نەكردوە، وتی: سێ جار ئاگادار دەكرێنەوە، ئەگەر هەر پابەندی بڕیارەكە نەبوون، ئەوا بە رەزامەندی كەسوكاریان ناچار بە هاوسەرگیری دەكرێن.
شایەنی باسە، ئەندەنوسیا گەورەترین وڵاتی جیهانە كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی موسوڵمانن، بەڵام رۆژ بەرۆژ رێژەی كارەی سێكسییەكان لەزیادبوندایە.
