نوچە-دەنگی ئەمریکا
دەیان کەس لە مامۆستایانی ئیسلامگەرای سعودیە،داوایان لە وڵاتانی عەرەب و موسوڵمان کردووە کە بە تەواوی پشتگیری سیاسی،مەعنەوی،مادی و سەربازی لە جیهادی دژ بە دەولەتی سوریە و هاوپەیمانانی(ئێران و سوریە) بکەن.
ئەم مامۆستا ئایینیانە لە بەیانێکدا کە بە شێوەی ئۆنلاین واژۆ و بڵاو کراوەتەوە ئەم داخوازەی خۆیان خستووەوە روو.
لە بەشێک لە بەیانییەکەدا شەڕی ناوخۆیی ئەمڕۆی سوریە لە گەل داگیرکاری ئەفغانستان لە لایەن یەکیەتیی سۆڤیەتی جارانەوە بەراورد کراوە کە دوایە بوو بە هۆی جیهادێکی نێودەولەتی لە دژی هێزەکانی سۆڤییەت.