چین دەچێتە ریزی هاوپەیمانیە چوار قوڵیەکەوە

0

نوچە-شەفەقنا

رۆژنامەی “الاحیات”،چاپی لەندەن لە راپۆرتێکدا دەڵێ:چین لە بەرنامەیدایە پەیوەست ببێ بە هاوپەیمانی چوارقۆڵی روسیە،ئێران،سوریە و عێراقەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

سەرچاوەکان لە ئێران بە رۆژنامەی ئەلحەیاتیان راگەیاندووە کە چین بە تەمایە پەیوەست ببێ بە سەنتەری زانیاری بەغداد،لە بەر ئەوەی کە بەسەدان موسوڵمانی چینی سەر بە کەمینەی ئەیغور لە ریزەکانی داعشدان.

بە پێی زانیاریەکانی ئەم سەنتەرە،داعش لە رۆژهەڵاتی سوریە هەندێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتەی رادەستی شەڕکەرە چینی و چیچانەکان کردووە.

بە وتەی ئەم سەرچاوانە،کارناسانی روسی و ئێرانی  خەریکی دارشتنی پلانێکن بۆ ئەوەی سەنتەری زانیاری پەرە پێبدەن و بیکەن بە ژوورێکی ئۆپەراسیۆن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com