نوچه‌نێت- حه‌مرین نیوز
رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌كادیمیای عێراق بۆ فڕۆكه‌وانی رایگه‌یاند كه هه‌لێكی فێربوون بۆ خوێندنی فڕۆكه‌وانی بازرگانی بۆ ژنان و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندازیاری فڕۆكه بۆ پیاوان ده‌كاته‌وه، روونیكرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندن له‌به‌رده‌م ژنی عێراقیدا هه‌ل لێخوڕینی فرۆكه‌ی بازرگانی ده‌خاته به‌رده‌ستیان.
سه‌فا ته‌لال ، وته‌بێژی ئه‌كادیمیاكه له لێدوانێكدا وتی ئه‌مه هه‌لێكه بۆ ژنانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوتاكانیان له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی تر بتوانن فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی بازرگانی بن كه له‌و وڵاتانه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوییان به‌ده‌ستهێناوه و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان هه‌یه.
له‌باره‌ی پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه ته‌لال وتی ده‌بێت ئه‌وه كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات خوێندكاری ده‌رچووی ئاماده‌یی به‌شی زانستی بێت و به خولی یه‌كه‌م ده‌رچووبێت و كۆنمره‌ی له 95 كه‌متر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی ئینگلیزی بزانێت و له پشكنینی پزیشكی ده‌ربچێت، ماوه‌ی پێشكه‌ش كردنیش له‌مڕۆوه تا 10 ی تشرینی یه‌كه‌یم به‌رده‌وام ده‌بێت.
ته‌لال روونیكرده‌وه كه ئه‌كادیمیا هه‌موو تێچوونه‌كانی خوێندن ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه باشتر فێرخوازه‌كان ئاماده بكات و ئاستی زانستی و پیشه‌ییان به‌رز بكاته‌وه له‌م كه‌رته‌دا كه به‌مدواییانه زۆر به خێرایی گه‌شه ده‌سێنێت.