نوچه‌نێت- حه‌مرین نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پله به‌رز رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاشكرای كرد، كه فڕۆكه ئێرانیه‌كان ئاماده‌ی هێرش كردنه سه‌ر ئامانجه‌كانیانن له‌ناو خاكی عێراقدا به‌ناوی به‌شداری كردن له جه‌نگی دژی داعش.
سه‌رچاوه‌ی ئیره‌می هه‌واڵیش بڵاوی كردوه‌ته‌وه كه ” زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێران هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ناو خاكی عێراق ئه‌نجامداوه، به بیانووی دژایه‌تی كردنی تیرۆر”.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها وتی ” ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه دوای راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی چوار قۆڵی نێوان عێراق و روسیا و ئیران وسوریا دێت، كه رووسیا راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی كرد له سوریا”.
ئه‌م پێشڤه‌چوونه دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی عێراق ره‌تی كرده‌وه هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران و سوریا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگرییه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له پێناو تێكشكاندنی داعش.
پێنجشه‌ممه‌ی پێشوو له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیشه رایگه‌یاند، هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران و سوریا به مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی نه‌بوه، هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌یه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت درۆیه.
ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه هاوپه‌یمانی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییه ده‌رباره‌ی داعش ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه عێراقیه‌كان بكات بۆ تێكشكاندنی داعش.
ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی روسیا له به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كردوه به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی داعش و چه‌ند كارێكی نهێنی تر.