نوچه‌نێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و تێكچوونه ئه‌منی و سیاسییه‌ی عێراقی گرتوه‌ته‌وه ، میلیشیا شیعه‌كان ” حه‌شدی شه‌عبی” ، كه له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانی سوپا و پۆلیس پشتیوانی ده‌كرێن، ده‌ستیان كردوه به گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه رزگار كراوه‌كانی ده‌ستی داعش له پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و دیاله، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی لادێكانی سه‌ر به شاری عه‌زیز به‌له‌د ی 120 كیلۆمه‌تری باشوری تكریتیان گۆڕیوه به ئاواره‌كانی ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای موسڵ.
سه‌رحان مه‌جمه‌عی كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ڵێت” دوای ئه‌وه‌ی داعش هاته ئه‌و ناوچان زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره بوون، رزگار كردنی ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سوپای عێراق و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی بارگرانیه‌كی تر بوو بۆسه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌وه‌ی كه رێگری ده‌كه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی هۆزه‌كانی مه‌جمه‌عی و قه‌یسییه‌كان و رفێعیه‌كان بۆ ناوچه‌كه به بیانووی ئه‌وه‌ی پشتیوانی داعش ده‌كه‌ن”.
مه‌جمه‌عی هۆشداری ده‌دات له گۆڕانی دیمۆگرافی ناوچه‌كانی باشوری سه‌لاحه‌ددین، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداره ناوخۆییه‌كان هه‌ستاون به تاپۆ كردنی زه‌وی موڵكه‌كانی لادێكان له‌سه‌ر ئاواره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر له به‌رامبه‌ر بڕێكی ره‌مزی له پاره، ئه‌و ده‌ڵێت به‌شێكی زۆری دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ناوچه‌كه ناچار بوون موڵكه‌كانیان هه‌رزان فرۆش بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی توشی هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی پێكردن بوونه‌وه للایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه.
سه‌لام مه‌ته‌ر قه‌یسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شێخه‌كانی هۆزه‌كانی سه‌لاحه‌ددین پێیوایه لێسه‌ندنه‌وه‌ی موڵكیه‌ت له دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و ناوچانه و پێدانی به ئاواره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر پاشهاتی خراپی ده‌بێت و كێشه و كوشتاری گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه له داهاتوودا.
جمعه حاشوش یه‌كێكه له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ده‌ڵێت” رۆژانی پێشوو گه‌یشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری بارهه‌ڵگرمان بینی كه ئاواره‌ی ته‌له‌عفه‌رییان هه‌ڵگرتبوو و له چه‌ند گوندێكدا بڵاو بوونه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت ئاواره‌كان له پارێزگاكانی باشوره‌وه هاتبوون دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست توشی گێچه‌ڵ پێكردن ببون بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بیانوویه‌ك بۆ نیشته‌جێ كردنیان له‌و ناوچانه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ستاون به گۆڕینی دیمۆگرافیای به‌رفراوانی ناوچه‌كه ، بۆ نمونه له گوندی مه‌خیسه‌ی سه‌ر به شاری میقدادیه‌ی باكوری پارێزگاكه، ئه‌و ده‌ڵێت ده‌سه‌ڕتداره خۆجێییه‌كان سه‌نه‌دی موڵكایه‌تیان بۆ ده‌یان ئاواره‌ی ته‌لعفه‌ر كردوه بۆ موڵك و زه‌وی و زاره‌كانی ئه‌و ناوچانه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ناوچانه دووچاری تۆپبارانی پلان بۆدارێژراو و ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه ناچار بكه‌ن به‌جێیبهێڵن، ئه‌مه جگه له كاری فڕاندن و هه‌ڕه‌شه كردن، هه‌روه‌ها سوتاندنی بێستان به‌رهه‌مه كوشتوكاڵیه‌كان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
عیماد عه‌نبه‌ر شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ده‌ست كردن به گۆڕینی دیمۆگرافیای عێراق ، قه‌یرانێكی مرۆڤایه‌تی گه‌وره له‌و ناوچانه رووده‌دات، ئه‌مه كوده‌تایه‌كه كه لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك ئێران به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن، له ناوخۆشدا پشتیوانی سیاسی و یاسایی پێشكه‌ش به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی. ئه‌و سه‌رسوڕمانی خۆشی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به بێده‌نگی حكومه‌تی عێراق و نوێنه‌رانی ئه‌و ناوچانه له په‌رله‌مان.