سەرۆکی بەریتانیا بەڕێگاکەی حوسنی موبارەکدا دەڕوات داوای هاتنە ناوەوەی سوپا و داخستنی ئەنتەرنێت دەکات

0

سەرۆکی بەریتانیا بەڕێگاکەی حوسنی موبارەکدا دەڕوات داوای هاتنە ناوەوەی سوپا و داخستنی ئەنتەرنێت دەکات

نوچەنێت

لەدواین پێشهاتەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی بەریتانیا، سەرەک وەزیرانی ئەو وڵاتە پێی وایە، بانگی هێزەسەربازییەکان بکرێت بۆ ناوەوەی شارەکان و ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی تۆیتەر و فەیسبووک دابخرێت و داوای هاوکاری لە ئەمریکا بکرێت.

ماوەی چەندین رۆژە ئاڵۆزیی شەقامەکانی بەریتانیای گرۆتەوە، سەرەتای ئاڵۆزییەکان بەهاتنە سەرجادەی خەڵکی گەڕەکێکی لەندەن دەستی پێکردو ئێستاش نارەزایی و رژانە سەرجادەی خەڵک بەرەو شارەکانی تری ئەو وڵاتە لە تەشەنە سەندندایە، ئەگەر چی بەهەزاران پۆلیسی بەریتانیا لەحاڵەتی ئامادەباشی و رووبەڕووبونەوەی نارەزاییەکانی خەڵکدان، بەڵام چاوەڕوانکراوە دۆخی هێمنی شارەکانی ئەو وڵاتە لەدەستی پۆلیس دەربچیت، بۆیە دەیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای داخستنی ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی تۆیتەرو فەیسبووک دەکات و پێی باشە هێزەسەربازییەکانی وڵات برژێنە ناو شارەکان و داوای هاوکاری لە ئەمریکا بکرێت، لە کۆنترۆڵکردنی ناڕەزاییەکان.

هەر لەبارەی گرژییەکانی ئەو وڵاتەوە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەحمەد نەژاد، داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد دان بەخۆیاندا بگرن و هێمن بن لەگەڵ خۆپیشاندەران و توندوتیژی بەکار نەهێنن.

جێگری وەزیری دەرەوەی لیبیاش لای خۆیەوە رایگەیاند، حکومەتی بەریتانیا شەرعیەتی نەماوەو پێویستە سەرۆکی ئەو وڵاتە دەست لەکار بکێشێتەوە.

چاودێرانی سیاسیش وا هەڵسەنگاندنی رای بەپرسانی ئێران و لیبیا دەکەن، کە وەڵامێکی دروست و لەجێی خۆیەتی بۆ دەستێوەردانی چەندین ساڵەی رۆژئاوا، لە وڵاتانی ناوچەکە، بەناوی دیموکراسی و داکۆکیکردن لە خەڵکی ناڕازی لە حکومەتەکانیان.

جێی باسە داواکارییەکانی سەرەک وەزیرانی بەریتانیا هەمان ئەو داواکاریانەن، کە ئێستا حوسنی موبارەک سەرۆکی پێشووی میسرو سەرانی حکومەتەکەی لەسەریان دادگایی دەکرێن، وەک داخستنی تۆڕەکانی نێت و هێنانە ناوەوەی سوپا بۆ ناو شارەکان.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com