نوچە-انتخاب
بەکارهێنەرانی وەهابی لە تویتەر،کەمپەینێکیان لە ژێرناوی”دەرکردنی باڵوێزەکانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس”رێکخستووە.
رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن لەم بارەوە دەنووسێ:بەکارهێنەرانی عەرەبی وڵاتانی کەنداو لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان کەمپەینێکیان بە دژی باڵوێزەکانی ئێران و دەرکردنیان لەم وڵاتانە رێکخستووە.
دروشمی ئەم کەمپەینە”دەنگی ئێوە رەنگە یەکلاکەرەوە بێت”ە.ئەم بەشداربووانە داوا لە باڵوێزەکانی ئێران دەکەن کە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بە جێ بێڵن،چونکە ئێران سەرچاوەی تیرۆریزمە.
بە پێی راپۆرتەکەی”العرب:،کەسایەتیەکانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس لە میدیاکارانەوە بگرە تا دەگاتە بەرپرسان،نوێنەرانی پێشوو و سیمانااسراوەکانی ئەم وڵاتانە لە تویتەر،پشتگیری خۆیان لەم کەمپەینە دەربڕیوە.