نوچە-رادیو فەرەنسە
رەجەب تەیب ئۆردۆغان،سەرۆکۆماری تورکیا پۆتین دەگاتە بەردەنگی خۆی و دەڵێ:روسیە دەبێ پێداچوونەویەەک بە هێرشە ئاسمانیەکانی خۆیدا بکات.سەرۆکۆماری تورکیە هەروەها روسیە تاوانبار دەکات بە کوشتاری دەیان کەس لە خەڵکی مەدەنی سوریە و دەڵێ:روسیە چاوی لە ئاست ئەم کوشتارە نوقاندووە.
ئۆردۆغان لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە دەڵێ:مۆسکۆ ئێمەی دڵنیا کردبوو کە خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانجی هێرشەکانی و ئامانجی تەنها لێدانی داعشە.
سەرۆکۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە بە کاریگەری قەیران و ئاڵۆزی ناوچەکە لە سەر وڵاتەکەی دەڵێ:پیم خۆشە لە روسیە پرسیاری ئەوە بکەم بۆ تا ئەم رادەیە عەلاقەی بە سوریە هەیە؟