له سوید هێرش کرایه سه‌ر باڵیۆزخانەی لیبیا
ئالان عومه‌ر / نوچه‌نێت
کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید، هێرشیان کرده‌سه‌ر بینای چۆڵی باڵیۆزخانه‌ی لیبیا و بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستیان به‌سه‌ر بیناکه‌دا گرت، به‌پێی قسه‌ی شاهید حاڵه‌کان هێرش به‌ره‌کان ئاڵایان هه‌ڵکردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان کردووه که له‌په‌نجه‌ره‌کانه‌وه خۆیان فڕێ ده‌ده‌نه خواره‌وه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و دوروبه‌ره بوون هێرش به‌ره‌کانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌که له‌په‌نجه‌ره‌کانه‌وه هاواریان کردووه‌و وێنه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیایان دڕاندووه، فڕێیان داوه‌ته ده‌ره‌وه.
دواتر پۆلیس کۆنترۆڵی ده‌وروبه‌ری بینای باڵیۆزخانه‌که ده‌که‌ن و له‌ڕێگای وه‌گێڕه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن قسه له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌که‌دا بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجام به‌ناچاری بڕیاری هێرش ده‌ده‌ن بۆ ده‌رکردن و ده‌ستگیر کردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌که‌دا گرتبوو و توانیان هێرش به‌ره‌کان ده‌ستگیر بکه‌ن.
