نوچه‌نیت- شه‌فه‌ق نیوز
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی شه‌ممه دووپاتی كرده‌وه ، حكومه‌ته‌كه‌ی پابه‌نده به هاوپه‌یمانی چوارقۆڵی نێوان عێراق و روسیا و ئێران و سوریا، سه‌ره‌ڕای خۆپارێزی واشنتن و هێزه سوننه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه.
عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سازی كردبوو وتی :” عێراق لاری نیه له وه‌رگرتنی چه‌ك له هاوپه‌یمانی چوارقۆڵی و هه‌ر هاوكارییه‌كی تر بۆ دژایه‌تی كردنی داعش”.
ئه‌وه‌شی وت كه ” هاوپه‌یمانی چوارقۆڵی هاوپه‌یمانێتییه‌كی ئه‌منی و هه‌واڵگرییه” ئاماژه‌شی به هه‌ڵویستی خۆپارێزی ئه‌مریكا كرد له‌وباره‌یه‌وه.
عه‌بادی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه ” هیچ خۆپارێزی و ناڕه‌زاییه‌كمان نیه ئه‌گه‌ر بێت و روسیا بیه‌وێت هێرشی ئاسمانی بكاته سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له عێراق، به‌ڵام به مه‌رجێك حكومه‌تی عێراقی رازی بێت”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ” له میانه‌ی مانه‌وه‌مان له نیۆرك 30 كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه ، تیایدا جه‌ختمان كردوه‌ته سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ عێراق له جه‌نگی دژی داعش ، چونكه پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی زۆر گرنگه و ده‌مانه‌وێت زیاتر بێت”.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه ” هه‌ر هاوكاری و پشتیوانیه‌ك له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت ئێمه وه‌ری ده‌گرین، چونكه عێراق تاكه وڵاته له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕ له دژی داعش ده‌كات ، پێویسته هه‌موو جیهان یارمه‌تی بدات”، ئه‌و پێیوابوو كه ” به‌منزیكانه له‌سه‌ر خاكی عێراق ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌و دیدارانه‌مان هه‌ستیان پێده‌كرێت “.
عه‌بادی سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رباره‌ی خۆپارێزی و ناڕه‌زایی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ربڕی كه به‌رامبه‌ر هاوكاری نێوان روسیا و عێراق هه‌یانه بۆ دژایه‌تی كردنی داعش، ئه‌و وتی ” وه‌ك ئه‌وه وایه ئۆباما یه‌كێك بێت له خزمه نزیكه‌كانیان”.
یه‌كێتی هێزه عێراقیه‌كان كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق ، رۆژی پێنجشه‌ممه ناڕه‌زایی توندی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی چوارقۆڵی، پێیان وابوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا به‌شدارن هاوڕێی ئه‌و ناوچه و پارێزگایانه نین كه یه‌كێتی هێزه عێراقیه‌كان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن و ره‌زامه‌ند نین به بوونیان له‌وێ.
له‌باره‌ی پرۆژه چاكسازییه‌كه‌شیه‌وه عه‌بادی وتی كه پاشگه‌ز نابێته‌وه لێی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین هاوڕێی له‌ده‌ستدا به‌وهۆیه‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه “ئه‌و چاكسازییانه‌ی عێراقییه‌كان داوای ده‌كه‌ن سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راكێشاوه، ئه‌مه‌مان له نیۆرك تیبینی كرد، چونكه عێراق له دۆخی جه‌نگ و قه‌یرانی داراییدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌ك حكومه‌ت چاكسازی ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
هه‌روه‌ها وتی ” بودجه ئاماده ده‌كه‌ین به نرخێكی گونجاوی نه‌وت و ده‌ینێرینه په‌رله‌مان ، به‌رده‌وامیش ده‌بین له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی حكومه‌ت”.
عه‌بادی هه‌روه‌ها سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ” پێویسته لێپێچینه‌وه له‌وانه بكه‌ین كه بوونه هۆی به‌فیڕۆدانی سامانی حكومه‌ته‌كانی پێشوو، وه‌ك دابه‌شكردنی ده‌ست و دیاری له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا”.