تایبەت بە نوچە.نێت
ئەستێرەی بۆلیۆد ئايشواريا راي باتشان رایگەیاند” ئەزمونی دایکایەتیم یارمەتی دەرم بوە بۆ بینینی رۆڵی دایکایەتی لە فیلمی Jazbaa، ئەم هەستەش وایکردوە کە بتوانم بە راستگۆیی دەوری دایکایەتی تیا ببینم “.
لە چاوپێکەتنێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کارەکەی رای باتشان وتی: لەم کارە تازەمدا ئەتوانم سەرکەوتن بەدەست بێنم چونکە هەستێکی راسگۆیانەم هەیە ،هەروەک چۆن دایکێک هەست بە ترپەکانی دڵی دەکات منیش هەمان ئەو هەستە راستەقینەم هەیە لە هەموو خانەکانی لەشمدا “.
شایەنی باسە؛ لەدوای لە دایک بونی کچەکەی ئایشواریا رای٢٠١١ بشوی دایکایەنتی وەرگرت .ئەو پێی وابوە کە بەخێوکردنی منال لە هەموو شت گرنگترە دەبێت کاتی تەواوەتی پێ بدرێت.
فیلمیJazbaa لە دەرهێنانی سانجاي غوبتا-ە، وا بریارە لە ٩ مانگی ئۆکتۆبەر پەخش بکرێت.

