بورجەکەت چیت پێ دەلێت ؟

0

 

بورجەکەت چیت پێ دەلێت ؟

كاور 21/3 – 19/4

پێویستت بە کاتى زیاترە تا لەگەڵ هاوبەشى ژیانتدا بەسەرى بەریت بە تایبەت لە کاتێکدا هەمیشە لای ئەو نیت بە هۆى سەرقاڵبوونت بە گەڕان بە شوێن خۆتدا، لەوانەیە ئێستا گونجاوبێت بیر لە گەشتێک بکەنەوە پێکەوە تا دووربکەونەوە لە چاوى ئەوانى تر، پەیوەندیەکەتان بەهێزە، بەڵام پێویستان بە لێکتێگەیشتنى زیاترە.

گا 20/4 – 20/5

ئەمرۆ ناتوانیت پارێزگارى لە نهێنى بکەیت، هەوڵبدە دووربکەویتەوە لە ڕەخنەى ئەوانى تر، مەترسە لەوەى خۆت تووشى مەترسى بکەیت و هەموو هەوڵێکى خۆتبدە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەو سەختیانەى دێنە ڕێگات، هەوڵبدە لە ماوەى داهاتوودا زۆر لە بەرچاو نەبیت.

دووانە21/5 – 21/6

وا باشترە هەر بخەویت یان بۆ پیاسەیەک بچیتە دەرەوە لە ماڵ، لەبەرئەوەى بوونت لە ماڵەوە یان لە شوێنى کارەکەت تووشى خەمۆکیت دەکات، ئەمە کار دەکاتە سەر دەوروبەرەکەشت، دواینیوەڕۆ هەواڵێکت پێدەگات هەموو پلانەکانى داهاتووت دەگۆڕێت، ئەنجامدانى وەرزش زۆر سودت پێدەگەیەنێت لە داهاتوودا.

قرژاڵ22/6 – 22/7

کەسێک لەگەڵتدا دەژى و لێت توڕە دەبێت ئەگەر بەرپرسیاریەتییەکانت فەرامۆشکرد، دەتوانیت لەگەڵ هاوبەشى ژیانتدا دەربارەى کێشە سۆزدارییەکانت قسە بکەیت، لەوانەیە کات هاتبێت بۆ دەستکردن بە سەرەتایەکى تازە، ئەمشەو هەندێک کات لەگەڵ منداڵ و هاوڕێکانتدا بەسەربەرە.

شێر23/7 – 22/8

ئەمرۆ هاوڕێیەکت بیرۆکەیەکى تازەت پێشکەش دەکات کە پەیوەستە بە پیشەکەت و هاوبەشییە تازەکەتانەوە، لەوانەیە ئەم بیرۆکەیەت زۆر بەدڵبێت و ڕازیبیت پێى، ئەم بیرۆکەیە بە ڕاستى شایەنى گرنگى پێدانە، سەرەڕاى ئەوەش دەبێت دڵنیابیتەوە لە هەموو زانیاریەکان پێش ئەوەى هیچ بڕیارێک بدەیت، چاوەڕوانى تەلەفونێکى زۆر گرنگ دەکەیت لە خۆشەویستەکەتەوە.

فەریك 23/8 – 22/9

ئەمرۆ وریای جۆشوخرۆشتبە، تا ببیتە خاوەنى باشترین ئەنجام لە ڕووى دەوروونیەوە پێش کاتى خۆى تووشى دڵەڕاوکێ دەبیت، هەموو شتێک کاتى دروستى خۆى بدەرێ، لەوانەیە ئەمڕۆ نەتوانیت هەموو کارەکانت لە کاتى دیاریکراودا ئەنجامبدەیت، هەوڵبدە کاتەکانت ڕێکبخەیت.

تەرازوو23/9 – 22/10

لەوانەیە ئەمڕۆ هەلێکى باشت بۆ ڕێکبکەوێت تا کەسێکى گرنگ بناسیت بۆیە بە ئەتەکیت و دیپلۆماسیبە، خۆشەویستى ناوەستێت لە ڕێگاى خەونە پیشەییەکانتدا بەڵکو دەکرێت یارمەتیت بدات و هاندەرتبێت تا بە خێرایی بگەیت بە ئامانجەکەت، واز لە خۆشەویستەکەت مەهێنە بارودۆخەکە هەرچییەکبێت.

دووپشك23/ 10-21/11

ئەمرۆ ڕۆژى سەرکەشییەکانە، تۆ بیر لە هیچ ناکەیتەوە و تەنها ئەو کارانە دەکەیت کە دەتەون، لەوانەیە کارێکى شێتانە بکەیت دواتر پەشیمانبیتەوە لێى، زۆر کارت هەیە دەبێت بیانکەیت، بەڵام بەهۆى بیرکردنەوەت لە سەرکەشى نایانکەیت، دواینیوەڕۆکەى لە لایەن خێزانەکەتەوە ڕەخنەت لێدەگیرێت چونکە فەرامۆشت کردوون، بەڵام شەو لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا هەڵە تێگەیشتنێک روودەدات هەرچەندە هەر زوو چارەسەرى دەکەیت.

كەوان 22/11 – 21/12

ئەمشەو ڕێستورانتێکى گونجاو هەڵبژێرە تا لەگەڵ هاوڕێکانتدا نانى تێدا بخۆن، بە ڕاستى بیرى خۆشەویستەکەت دەکەیت؟ ڕێگا کراوەیە لە بەردەمتدا تەنها پێویستت بە کەمێک دیبلۆماسیەت و تێگەیشتن و نەرم و نیانى هەیە، پشت بە کەسى تر مەبەستە و هەوڵبدە لەبیریبکەیت بوونیان هەیە بە تایبەت ئەگەر ویستت بگەیت بە شتێکى دیاریکراو.

گیسك 22/12 – 19/1

لەوانەیە پێویستت بە یاخیبوون و توندى هەبێت لە پەیوەندییە سۆزداریەکەتدا تا بۆچونەکەت بسەلمێنیت، بەڵام سووکایەتى بە هاوبەشى ژیانت مەکە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکەتدا، لەوانەیە هاوبەشەکەت داواى یارمەتیت لێبکات لە هەندێک کاروبارى تایبەتدا دوودڵمەبە لە یارمەتیدان و پشتگیرى کردنیدا، ئەو گرنگترین کەسى ژیانتە.

سەتڵ 20/1 – 18/2

مەترسە لە شکست شکست هەندێک جار یەکەمین ڕێگاى سەرکەوتنە، پێویستت بە پشوویەکى زیاترە، پشوویەک وەربگرە و دووربکەوەرەوە لە بەرپرسیارییەتیەکانت، چێژ وەربگرە لە هەندێک کات بە تەنها، ئەمشەو سەیرى فیلمێک بکە لەگەڵ خێزانەکەتدا، یان کتێبى باشترین نوسەرت بخوێنەرەوە.

نەهەنگ 19/2 – 20/3

ئەمرۆ بارودۆخەکە زۆر هێمنە، ئەم دواینیوەڕۆیە سەرقاڵى بابەتێکى خێزانى گرنگ دەبیت کە زۆر لە کاتت نابات، گرنگى زیاتر بە کاروبارە تایبەتییەکانت دەدەیت، گرنگیدانت بە بەهرەکانت پێویستى بە هەوڵدانى زیاترە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com