نوچە.نێت.روتانا
دەزگا ئەمنیەكانی وڵاتی میسر، بەتۆمەتی بەكارهێنانی هیرۆین هونەرمەند هەیسەم محەمەد-و سێ هاوڕێی دەستگیردەكەن. ئەمەش لە كاتێكدا بووە كە هونەرمەندی ناوبراو هاورێکانی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری بەدر لایانداوە سەرقاڵی كێشانی هیرۆین بون.
سامح السرەیتی لە سەندیکای هونەرمەندان-ی میسر رایگەیاند” ئێمە پشتگیریی لەو هونەرمەندە ناكەین، چونكە بۆ ئێمە و هونەرمەندان بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر هێڵی سوورە”.
لەئێستادا، بەهۆی پشكنینەكانەوە دەركەوتوە كە ئەو هونەرمەندە چوارەم جارە ئەو كارەی كردووە ئێستاش دۆسیەكەی لەلای دادوەری لێكۆڵینەوەیە.
جێی باسە، هونەرمەند هەیسەم محەمەد، بەشداریكردووە لە دراما بەناوبەنگەكانی المصراویە-این قلبی-برە الدنیا.
