نوچە-رادیو فردا
وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل باس لە سەردانی جێگری فەرماندەیی گشتیی ئەرتەشی روسیە دەکات بۆ ئیسرائیل دەشڵێ مەبەست لەم سەردانە هەماهەنگی زیاترە لە گەل ئیسرائیل سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە لە سوریە.
بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیل،بڕیار وایە کە بەرپرسانی سەربازی دوو وڵات رۆژی سێ شەممەی داهاتوو لە بینای فەرماندەیی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل کۆ ببنەوە.
لە کاتێکدا کە بنیامین نەتانیاهۆ لە نیۆیۆرکە،ییسرائیل کاتز،کەفیلی سەرۆکوەزیرانی ئەسرائیل،بە میدیاکانی ئیسرائیلی راگەیاندووە کە روسیە چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکی هێرشە سەربازیەکانی خۆی لە سوریە،ئیسرائیلی ئاگادار کردۆتەوە.
بە وتەی ئەم بەرپرسە ئیسرائیلیە،وڵاتەکەی”هێڵە سوورەکانی” خۆی بە باشی بۆ روسیە شی کردۆتەوە.