فەرماندەی سوپای پاسداران:تۆڵەی رووداوەکەی مینا لە سعودیە دەکەینەوە

0

نوچە-دیگربان

محەممەد عەلی جەعفەری،فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رادەگەیێنێ سوپای پاسداران ئامادەی ئەنجامدانی هەرجۆرە دژکردەوەیەکی خێرا و توندوتێژە لە دژی سعودیە و دەشڵێ تۆڵەی ئەم جینایەتە سامناکە لە سعودیە دەکەینەوە.

جەعفەری لە درێژەدا دەڵێ:سوپای پاسداران هەموو رێوشوێنێکی مومکینی بۆ دژکردەوە بە دژی سعودیەی هەیە و لە ژێر ئیرادەی رابەری ئێراندا،خۆی بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە.

عەلی خامنەیی حەوتووی رابردوو،لە کۆبوونەوە لە گەڵ  ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازی،هۆشداری دایە سعودیە ککە ئەگەر درێژە بە کارسکێنیەکانی بدات لە گەڵ دژکردەوەی توندوتیژی ئێران رووبەروو دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com