نوچە-قطرە
بەرپرسانی ئەمریکایی پلانێکی نوێی وڵاتەکەیان ئاشکرا دەکەن سەبارەت بە مەشق و راهێنانیسەربازی بە دژبەرانی ئەسەد و رایدەگەیێنن کە ئەم پلانە بە هاوکاری تورکیە جێ بە جێ دەکەن.
بەرپرسانی ئەمریکی،وێڕای جەخت کردنەوەیان لە درێژەدان بە مەشقی سەربازی و پشتیوانی لە شەڕڤانانی دژبەری بەشارئەسەد،رایدەگەیێنن کە ئەم پشتیوانییە دەکەوێتە چوارچێوەی ناردنی چەک و سیلاح وپشتیوانی ئاسمانی لە شەڕڤانەکان.
ئاژانسی رۆیتەرز لە گێڕانەوە لە سەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێ :ئامانجی ئەم پشتگیرییانە،وەدەرنانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچە سنووریەکانی سوریە و تورکیا.
بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکی، پێداچوونەوە بە ستراتێژی مەشق و راهێنانی سەربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریە پێویستە و پێشنیاری هاوبەشی تورکیە وئەمریکاش،مەشق وراهێنانی شەرڤانانی عەرەب زمانە کە لە نێوان کەمینە و ئایینە جۆراوجۆرەکان هەڵیاندەبژێرن.
بە پێی زانیاریەکان،لەم پەیوەندیەدا تورکیە ژمارەیەک کەسی بۆ بەشداری کردن لەم خولە سەربازیە بە ئەمریکا ناساندووە و واشنتۆنیش لێکۆڵینەوەی لە شوناسی ئەم کەسانە کردووە.
بەرپرسانی ئەمریکی لە کاتێکدا ئەم پلانە ئاشکرا دەکەن کە ژمارەیەک لە دژبەرانی ئەسەد دەڵێن بوونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیە،مەوزوعێک کە خاڵی جێی ناکۆکی واشنتۆن و مۆسکۆیە.