ئۆباما:روسیە وئێران ئایندەیەکی مەترسیداریان لە سوریە دەبێ

0

نوچە-بی بی سی فارسی

باراک ئۆباما،سەرۆکۆماری ئەمریکا لە میانەی پرێس کۆنفڕانسێکدا و لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سێهەم رۆژی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیە لە سوریە،هۆشداری دەدات و دەڵێ:روسیە و ئێران ئایندەیەکی مەترسیداریان لە سوریە دەبێ.

ئۆباما جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر دژبەرانی دەولەتی ئەسەد هیچ جۆرە هاوکارییەکی روسیە ناکات  و دەشڵێ:لە روانگەی روسیەوە هەموو دژبەران و نەیارانی ئەسەد تیرۆریستن و ئەمەش کارەساتە.

ئۆباما وێڕای بە “بێ رەحم”ناوبردنی بەشارئەسەد دەڵێ:هێڕشە ئاسمانیەکانی روسیە،ئۆپۆزسیۆنی میانەرەوی سوری لە بازنە وەدەر دەنێ و لە لایەکی دیکەشەوە یارمەتی بە بەهێزتر بوونی داعش دەکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکە،ئۆباما هۆشداری دەداتە روسیە  ودەڵێ روسیە و ئێرانی هاوپەیمانی ئایندەیەکی مەترسیداریان لە بەردەم داویە و ئەم هەنگاوانەی روسیە  وئێران،سوریە دەکاتە باتڵاقەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com