نوچە-العربیە نێت
محەممەد رەزا نەقدی،فەرماندەی هێزی بەسیجی ئێران دەڵێ:دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا یارمەتییەکی زۆری ئابووری ئێرانی کردووە.
بە پێی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیسنا،نەقدی سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتی ئێران دەڵێ:سەرەکیترین پارامێتری هێز و دەسەڵاتی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران،دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکایە.
نەقدی لە درێژەدا دەڵێ:ئەمریکا زۆری هەوڵ داوە ئەم دروشمە لە زاکیرەی خەڵکیئێران بسڕتەوە بەڵام تیایدا سەرکەوتوو نەبووە.لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەقدی وێڕای ئاماژەدان بە وتاری باراک ئۆباما لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەو ەیەکگرتووەکان دەڵێ:ئەوەی کە ئۆباما پێمان دەڵێ دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا مەڵێنەوە نابێتە کاروکاسبی بۆ ئێوە،بە پێچەواوەوە،زۆریش لێی سوودمەند بووین ویارمەتییەکی زۆریشی بۆ ئابووری ئێران بەدواوە بوو.بەو رادەیە کە لەم دروشمە دوور کەوتووینەتەوە بەهەمان رادەش دوچاری هەژاری و بێکاری بووینە.