سارای پایز : ژن

0

سارای پایز : ژن

ئەو ڕۆژەی من لەدایكبووم
وتیان ئەمەش دیسان كچە
ئەمیش بێچارەو بێ بەشە،
وردە وردە گەورە دەبووم
فێری گڕو گاڵیش ببووم
زەردەخەم وەكو دیاری
بەسەر هەمواندا پەرشكرد
ڕاستیان فەرموو
جگە لەخۆم دڵی هەموانم خۆشدەكرد
هەربەم جورە مناڵیشم خۆ بەڕێكرد
هەموشتێک بۆمن عەیب و
عارو لارو ناپەسەند بوو ،
كە گەورەبووم لەم لاساریانەم گەیشتم
كچبوون لایان، بۆ تاوان بوو
سەركوتكردن، بێدەنگكردن
بۆ چی لای ئەوان ڕەوا بوو
ئەزانن بۆ ؟؟؟؟؟؟
چونكە هەموان دێوەزمە بوون
چاویان بەژن هەڵنەده‌هات ،
یان دەبوو وەک شێری برسی
قەپاڵ لە برینی بگرن ،
یان “دیلی” كەن ڕێگە لە ئازادی بگرن
ئەوان وابوون بڕوابكەن هەمووان وابوون
گەرەكیانبوو هەرچی ژنە
كویلەی دەستی خۆیانی كەن
لەعیشوەو ناز بێبەشیان كەن
ئاخر ئەوان خۆیان هۆكاری نامەردی و
خۆیان ژنیان چەپەڵ دەكرد
خۆیان بەڵای گیانی ژن بوون
خویان هۆكاری مەرگی بوون
خــۆیان دەستەكانیان سوور بوون
بەڵام لە ڕوی ژندا كەڕو
كوێرو مەستبوون، ڵاڵبوون
هەتا ئیستاش كەسانێک هەن، هەروا مەستن
بەڵام مەزنە ژنانیش هەن
گشت بەندەكان تێكدەشكێنن
لە ئاست پیاودا بێدەر بەستن
تێدەكۆشن بۆ مەبەستیان
تا ئەودەمەی بەئاواتی خۆیان دەگەن
لە هیچ كۆسپێک “سڵ” ناكەن و
هەتاكو لوتكە ناوەستن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com