نوچه‌نیت- ئاژانسه‌كان
عه‌قید ریاز ئه‌سعه‌د فه‌رمانده‌ی سوپای سوریای ئازاد له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كه له ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه بڵاو كرایه‌وه داوا له گشت گروپه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به شۆڕشی سوریا ده‌كات یه‌كبگرن و شه‌ڕی له دژی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی روسیا كه به ” داگیركاری روسیا” ناوی برد راگه‌یاند ، ئه‌سعه‌د دووپاتی كرده‌وه كه یه‌كگرتن زۆر پێویسته له‌م كاته‌دا و ده‌بێت فه‌رمانده‌ی گروپه سه‌ربازییه‌كان واز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پله و پۆست و ده‌سه‌لات بهێنن.
هه‌روه‌ها وتی :” هه‌موو رۆژیك هه‌ڵوێست و بانگه‌شه‌ی نائه‌خلاقی وڵاتانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له به‌رامبه‌ر گه‌لی سوریا “.
ئه‌وه‌شی وت كه :” دوژمنه روسیه‌كانمان له ئاسمانی سوریادا ده‌سوڕێنه‌وه و به درۆ و فێڵ و ته‌ڵه‌كه له وڵاته‌كه‌ماندا دێن و ده‌چن به بیانووی دژایه‌تی كردنی داعش ، به‌ڵام له راستیدا دژایه‌تی سوریه سوننه‌كان ده‌كات”.
ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت: ” ئامانجیان روون و ئاشكرایه ، ده‌یانه‌وێت ئه‌سه‌دی خوێنمژ و بكوژی ژن و منداڵ و پیر له ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵێته‌وه و دووباره رژێمه‌كه‌ی ئاماده بكاته‌وه بۆ حوكم كردنه‌وه له سوریا و دیاری كردنی چاره‌نووسی سوریا”.