رۆیتەرز:هێزیکی شەڕکەری ئێرانی گەیشتووەتە سوریە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێ: سەدان کەس لە هێزی شەڕکەری ئێرانی لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوو گەیشتوونەتە ناو خاکی سوریە و بە زوویی پەیوەست دەبن بە هێزەکانی سوریە  ومیلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنانەوە.بڕیار وایە ئەم هێزانە  بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی روسیە،هێرشی زەمینی خۆیان دەست پێ بکەن.

رۆیتەرز دەڵێ ئەم زانیاریانەی لە دوو سەرچاوەی لوبنانیەوە پێ گەیشتووە.

یەک لەم سەرچاوانە کە لە گەڵ  دۆخ و گۆڕانکاری  سیاسی و سەربازی سوریە شارەزایە،بە رۆیتەرزی گوتووە : هێرشی ئاسمانی روسیە کە  رۆژی چوارشەممەی رابردوو،بە  بۆمبارانی ناوچەیەکی نزیک حمص دەستی پێکردووە،لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشی زەمینیشی لە گەڵ دەبێ.

سەرچاوەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان ئازادکردنی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریەیە کەلە ئیستادا لە ژیر کۆنتڕۆلی بەشارئەسەدا نەماون.سەبارەت بە هێزەکانی ئێرانی کە چوونەتە سوریەوە،سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم هێزانە،راوێژکاری سەربازی نین بەڵکوو هیزێکی  پرچەک و شەڕکەرن .بە پێی زانیاریەکان،ژمارەیەک لە عێراقیەکانیش لە ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکە دا بەشدار دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com