نوچه‌نێت- بی بی سی
رۆژنامه‌ی گاردیان وتارێكی له‌باره‌ی پاشهاته‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له سوریا و شیكارییه‌كانی سودو زیانی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه بڵاو كردوه‌ته‌وه.
گاردیان ده‌ڵێت ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ وڵاتێك كه شه‌ڕی ناوخۆی تێدایه ، بۆ پاڵپشتی كردنی حاكمێكی دیكتاتۆر ، زۆربه‌ی جارئه‌نجامه‌كه‌ی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی كاره‌سات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه پێیوایه تاكه سودمه‌ند له‌مه‌دا له‌وانه‌یه رێكخراوی داعش بێت ، كه پێویسته سوپاسی كڵێسای ئه‌رسۆدۆكسی بكات به‌وه‌ی به شان و باڵی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی فلادیمیر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیادا هه‌ڵیدا و به ” جه‌نگی پیرۆز ” ناوزه‌دی كرد.
به‌پێی رۆژنامه‌ی گاردیان ، رووسیا ده‌بێته ئامانجی گشت گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا به گروپه توندڕه‌وه‌كانیشه‌وه. ئه‌گه‌ر چه‌كداره‌كان بنكه‌كانی هێزه‌كانی روسیا له لازقیه یان بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌رتوس نه‌ته‌قێننه‌وه ، ئه‌وا خاكی روسیا ده‌بێته ئامانج بۆیان.
گاردیان ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ده‌زگای هه‌واڵگری روسیا رێوشوێنه‌كان بۆ كۆچی ئیسلامیه‌كان ئاسان ده‌كات بۆ سوریا ، به هیوای ئه‌وه‌ی له جه‌نگی ئه‌وێدا له‌ناویان ببات.
پلانی پۆتین
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف وتارێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه كه تیایدا باسی پلانی پۆتین ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی له سوریا ، كه به جه‌نگی بێ كۆتایی ناوی بردوه.
ده‌یلی ته‌له‌گراف هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، تاكه شتێك كه ده‌بێته هۆی پشتیوانی داعش و مانه‌وه‌ی، هاوكاری كردنی به‌شار ئه‌سه‌ده بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له چیچان روویدا له ساڵی 2000، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له گه‌یشتنی پۆتین به ده‌سه‌ڵات پێویسته ببێت به وانه‌یه‌ك بۆ سورییه‌كان كه چیان به‌سه‌ر دێت له‌سه‌ر ده‌ستی پۆتین.
پۆتین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به راگه‌یاندنی جه‌نگی دووه‌می چیچان ده‌ستپێكرد، ئه‌و جگه له زمانی جه‌نگ هیچ زمانێكی تر نازانێت بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی گه‌لان ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی كردی.
ده‌یلی تله‌گراف پێیوایه ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه روسیا و ئێران پیشانی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌سه‌د دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی داعشه بۆیه ده‌بێت هاوكاری بكرێت و پشتیوانی بكرێت، به‌تواوی هه‌ڵه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و توێژینه‌وانه ده‌كات كه سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازی ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتوه كه هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له ساڵی 2014 ، 982 پرۆسه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجامداوه، ته‌نها له‌سه‌دا شه‌شییان داعشی كردوه‌ته ئامانج.
له‌و ساڵه‌دا داعش ناوچه‌ی زۆری له سوریا داگیركرد و ده‌ستی به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و شاری ره‌قه‌دا گرت كه ئێستا بوه‌ته پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی.
هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به رێژه‌ی له سه‌دا 94 هێرش و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانیان بۆسه‌ر گروپه ئپۆزسیۆنه‌كانی تری سوریا چر كردوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه له كۆتاییدا ده‌ڵێت تاكه چاره‌سه‌ر رۆیشتنی ئه‌سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له دژی داعش پێكبێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی له‌رزۆكی وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌و بۆشاییه‌ی به‌جێهێشتوه كه پۆتین قۆستییه‌وه ، ئه‌گه‌ر رۆژئاوا به به‌هێزی به‌شداری نه‌كات و نه‌جوڵێت ، ئه‌وا جه‌نگ بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناپاكی
رۆژنامه‌ی ئیندیپێنده‌نت له وتاری ده‌ستپێكی رۆژنامه‌كه‌یدا باسی دۆخی سوریا ده‌كات و هه‌ڵوێستی له‌رزۆكی وڵاتانی رۆژئاوا له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی روسیا و ئێران ، به ناپاكی به‌رامبه‌ر گه‌لی سوریا وه‌سف ده‌كات .
ئیندیپێنده‌نت ده‌ڵێت قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه وڵاتانی رۆژئاوا دروستیان كردوه له‌لایه‌ن روسیا و ئێرانه‌وه مژده‌ی خێر و ئاشتی ناهێنێت بۆ سوریا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی روسیا بۆ پشتیوانی كردنی رژیمی ئه‌سه‌د شتێكی نامۆ نیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرملین له سه‌ركوت كردنی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2011 ی سوریا چوه ریزی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی و پشتیوانی له ئه‌سه‌د كرد ، هه‌روه‌ها له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش مافی تانه‌لێدانی به‌كار هێنا بۆ پاراستنی سوریا له بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
رۆژنامه‌كه پێیوایه كه دۆخی ئێستا هیچ بوارێكی له‌به‌رده‌م جوڵه‌ی ئه‌مریكادا نه‌هێشتوه‌ته‌وه. ته‌نها به‌هۆی پشتێوانی كردنی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداره‌وه نه‌بێت له رێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه داهاتووی سوریا ئێستا كه‌وتوه‌ته ده‌ست روسیا و ئێران، ئه‌مه‌ش رێكخراوی داعش دڵخۆش ده‌كات ، چونكه به‌مه شوێنكه‌وتووی زیاتری بۆ دروست ده‌بێت له نێوان موسڵمانه سوننه‌كان، هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریاش توشی نائومێدی ده‌كات كه رۆژئاوا ده‌یه‌ویست پشتیوانی لێبكات و نه‌یزانی چۆن بیكات.