نوچه‌نێت-ئه‌لعاله‌م
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه عادل جوبه‌یر ده‌ڵێت به‌شار ئه‌سه‌د یان ده‌بێ بڕوات یان به هێزی سه‌ربازی له‌سه‌ركار لاده‌برێ.
وه‌زیره سعودیه‌كه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك وتی به‌شار ئه‌سه‌د ئایینده‌ی له سوریادا نییه و ته‌نیا دو بژارده‌ی له‌به‌رده‌سته: بژارده‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نێكی كاتییه به‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د، بژارده‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه به رێگای سه‌ربازی كۆتایی به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌هێنرێ.
جوبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی رووسیای ره‌تكرده‌وه كه داوای كردبوو هاوپه‌یمانێتییه‌كی دیكه دژی داعش پێكبھێنرێ.