نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر داوامان لێبكری له‌ناو عێراق له داعش بده‌ین، ئه‌وه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه. حه‌یده‌ر عه‌بادیش خۆشحاڵه به‌و راگه‌یاندنه‌ی مۆسكۆ.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی (روسیا توده‌ی) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتویه‌تی ئه‌گه‌ر به‌غدا داوامان لێبكات له‌ناو عێراق له داعش بده‌ین، ئه‌وه دیراسه‌ی ئه‌و خواسته ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (فرانس 24) حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتی ه وڵاته‌كه‌ی خۆشحاڵه به‌وه‌ی روسیا له‌ناو عێراقیش له داعش بدات.
عه‌بادی وتویه‌تی به‌غدا تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ روسیا باسنه‌كردووه، به‌ڵام دووریش نییه و ئه‌گه‌ر روسیا وه‌ها پیشنیارێكمان بخاته به‌رده‌ست ئه‌وه دیراسه‌ی ده‌كه‌ین و خۆشحاڵیش ده‌بین.
عه‌بادی وتویه‌تی هه‌ریه‌كه له روسیا و سوریا له‌ڕوی هه‌واڵگرییه‌وه هاریكارییه‌كی باشی عێراق ده‌كه‌ن له شه‌ڕ دژی داعشدا