نوچە.نێت
نیكۆلاس ریفز ی زانای شوێنەوارناسی بەریتانی كە لە زانكۆی ئەریزۆنا-ی ئەمریكی وانە دەڵێتەوە،لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری شوێنەواری میسری ئاشكرایكرد: هەوڵ دەدەن گۆڕستانە نهێنیەكەی شاژن نەفرتیتی بدۆزنەوە.
ریفز، بە رۆژنامەنوسی راگەیاند” بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتوو كە لە ژاپۆنەوە هێناویانە ئەو هەوڵانە دەست پێ دەكەن”.
ریفز پێی وایە، لە گۆڕستانی توت عەنخ ئامون لە بەرزایی عەمارنە لە ئەقسەر ،دەرگایەك هەیە بۆ سەر شوێنی گۆڕی نەفەرتیتی كە رۆڵی گەورەی هەبوە لە میسر لە سەدەی 14 ی پێش زایین.
شایەنی باسە، نەفەرتیتی هاوسەری ئەخناتون ی فیرعەونی میسر بو كە ئایینی یەكتاپەرستی خواوەندی خۆر ئاتون- ی بڵاوكردەوە.