نوچه‌نێت- سپۆتنیك
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا راوێژكاره ئه‌مریكییه‌كان كاره‌كانی خۆیان له عێراق هه‌ڵپه‌سارد ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی بنكه‌ی زانیاری هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی عێراق و سوریا و روسیا و ئێران له به‌غدا.
هشام هاشمی ، شاره‌زای بواری ئه‌منی و ستراتیژی و كاروباری گروپه چه‌كداره‌كان ، رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ سپۆتنیك دوا و وتی ئه‌مریكیه‌كان دوو رۆژه ئاماده‌بوونییان نیه له ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش بۆ دژایه‌تی كردنی داعش ، چاوه‌ڕێی فه‌رمانی نوێی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌مباره‌یه‌وه.
هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا توڕه‌یه له ده‌ستێوه‌ردانی به‌هێزی رووسیا له ناوچه‌كه‌دا، به تایبه‌تی ئاماده‌بوونی له بنكه‌ی زانیاری هاوبه‌شدا.
هاشمی پێیوایه كه ئه‌مریكا رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رووسیا راده‌گه‌یه‌نێت ، كۆتایی به گروپه تیرۆرستییه‌كانی سوریا و عێراق ده‌هێنێت . هاشمی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ناوه‌رۆكی ئه‌و رێكه‌وتنه پلان بۆ داڕێژراوه ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌مریكا جه‌نگی دژی داعش له عێراق به‌ڕێوه ده‌بات و رووسیاش گرووپه چه‌كدارییه توندڕه‌وه‌كانی سوریا له‌ناوده‌بات.