نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
زۆربه‌مان كاتێك تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ده‌گۆڕین گوێ به هه‌ندێك بابه‌ت ناده‌ین كه په‌یوه‌سته به سه‌لامه‌تی شۆفێر و ئه‌وانه‌ش كه پیاده‌ن ، زۆربه‌مان گوێ به قه‌باره‌ی تایه و پێوانه نمونه‌ییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ناده‌ین . چه‌ندین هێما له‌سه‌ر تایه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌ن كه زۆر گرنگن له‌وانه :
- هێمای (treadwear) واتا تێكڕای داخوران، هه‌موو ژماره‌یه‌ك دوای ئه‌و هێمایه ئاماژه‌یه بۆ تێكڕای داخورانی تایه‌كه به‌رامبه‌ر به‌و كیلۆنه‌تره‌ی ده‌یبڕێت، بۆ نمونه (treadwear 100) واته تێكرای داخوران 32000 كیلۆمه‌تره و هێمای (treadwear 200) واته تێكرای داخوران 48000 كیلۆمه‌تره، به مانای ئه‌وه‌ی هه‌تا ژماره‌كه زیاتر بێت ته‌مه‌نی تایه‌كه له‌ڕووی داخورانه‌وه زیاتر ده‌بێت.
- وشه‌ی (temperature) واته به‌رگری تایه‌كه بۆ پله‌ی گه‌رمی كه به پیته‌كانی A, B, C هێما ده‌كرێت و پیتی A باشترینه و به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌گرێت.
- وشه‌ی (traction) واته راكێشان یان پله‌ی پێوه‌نوسان و توانای تایه‌كه بۆ وه‌ستان له جێگه‌ی ته‌ڕ بۆ نمونه. ئه‌میش به پیته‌كانی AA , A , B , C هێما ده‌كرێت و AA زیاترین توانای هه‌یه له‌ڕووی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه.