نوچە.نێت.bbc
بەرپرسانی یونسكۆ، ئاشكرایانكرد: ئەشكەوتی شوفیە لەناوچەی ئەردیش-ی خواروی فرەنسا، تەنها لەدوو مانگی سەرەتای كردنەوەیدا، پێشوازی لە 150 هەزار گەشتیار كردوە.
ئەشكەوتی شوفیە، مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 36 هەزار ساڵ لەمەو پێش، لەمانگی نیسانی رابردو كرایەوە.
ئەشكەوتی شوفیە ،چەندین وێنەی ئاژەڵی لەبەرد تێدا هەڵكۆڵراوە، وەك ئەسپ، حوشتر، شێر، كەركەدەن، ورچ، بزنە كێوی، پڵنگ، مانگا، جێ دەستی مرۆڤ ،كە ژمارەیان 425 دانەیە. لەچواردە رەگەزی جیاوازە كە بەدرێژایی ئەو مێژوە وێنەكان پارێزگارییان لەجوانی خۆیان كردوە. ئەمە جگە لەوەی چەندین وێنەی جۆراو جۆر لەسەر روبەری 8500 مەتری سێگۆشە تر دروستكراوە.
ئەم شوێنەوارە فۆلكلۆرە لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە ناسێنراوە و پلە بەندی بۆكراوە.
شوینەوارناسان پێیان وایە کە مرۆڤ هەرگیز لە ئەشکەوتی شوفیە نەژیاوە بەڵام وەکو بەلایانەوە شوێنێک پیرۆز بوە.





