سه‌ركرده ده‌ستهه‌ڵگرتووه‌كانی یه‌كێتی ده‌بن به گۆڕان
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نیازه سود له توانای سه‌ركرده ده‌ستهه‌ڵگرتووه‌كانی یه‌كێتی وه‌ربگرێت و وه‌ك هه‌ڵسوڕاوی سه‌ره‌كی له پارێزگای هه‌ولێر، كاری رێكخستنیان پێ بسپێرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، به‌رپرسه باڵاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشتریش ئاگاداری كێشه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه بوون، بۆیه له ئێستاشدا گۆڕان به نیازه به‌رپرسیارێتییان بداتێ.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی وت “كه ته‌شكیلاتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه له شاری هه‌ولێر دوا كه‌وتووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌و ته‌شكیلاته‌دا جێگه‌ی ئه‌وانه‌ش ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قسه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كاره‌كانی سه‌فین مه‌لا قه‌ره و عوسمان بانیمارانی ناڕازین و ره‌نگه له داهاتوودا ئه‌ركی زۆری رێكخستنه‌كانی هه‌ولێر، به هه‌ندێك له‌و سه‌ركرده ده‌ستهه‌ڵگرتووانه‌ی یه‌كێـی بدرێت، كه له‌م دواییانه‌دا ده‌ستییان له یه‌كێتی هه‌ڵگرت.