كاتێك دایك لە ماڵ نابێت، منداڵەكانی بەسەر باوكەكەیاندا بەجێدەهێڵێت، ئاگاداری ئەوە نییە كە لەماڵەوە چی روو دەدات.
خانمێكی ئەمریكی كاتێك، چووە سەر كارەكەی منداڵەكانی بەسەر پیاوەكەیدا بەجێهێشت، بۆ ئاگاداربوون لەوەی بزانێت چی روو دەدات، كامێرایەكی شاراوەی لە ژووری منداڵەكانی دانا.
كاتێك رۆجینا، گەڕایەوە ماڵەوەو ڤیدیۆكەی بینی، راستەوخۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب، بڵاویكردەوەو، لەماوەیەكی زۆر كەمدا ژمارەیەكی زۆر لە سەردانیكەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە سەیریان كردبوو.
لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە كاتێك دایكەكە لەماڵ نابێت، باوكەكە لەگەڵ ئەوەی سەرقاڵی ئیشوكاری ماڵە، بەڵام گۆڕانی بۆ منداڵەكانی دەڵێتو لەگەڵیان سەما دەكات، بۆ ئەوەی تا كاتی گەڕانەوەی دایكیان دڵخۆش بن.




