نوچە-دەنگی ئەمریکا
عبد ربه منصور هادی،سەرۆکۆماری یەمەن، دوینێ سێ شەممە لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان،ئێرانی بەوە تاوانبار کردووە کە هەوڵی لە ناوبردنی وڵاتەکەی دەدات و دەڵێ: ئەمانەوێ دڵنیا بین لەوەی یەمەن ناکەویتە دەستی ئێران
منصور هادی کە هاوپەیمانێکی سەرەکیی سعودیەیە،هەروەها بە بۆنەی هێرشی ئاسمانی ئەم دواییانەی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ سەر چەکدارانی حوسی ،سپاسی و پیزانینی خۆی ئاراستەی ملک سلمان پاشای سعودیە کردووەوە .هەروەهالە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی ناوخۆی یەمەن،حوسییەکان بە هۆکار و تاوانباری سەرەکی لە قەلەم دەدات.
سعودیە ویەمەن،ئێران بەوە تاوانبار دەکەن کە پشتگیری حوسییەکانی ئەم وڵاتە دەکات.