به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانیشی تێدایه
……..
سه‌ركرده نزیكه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ست له یه‌كێتی هه‌ڵده‌گرن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، ده‌ست له ئه‌ندامێتی حیزبه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرن و بڕیارریشه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له داهاتوودا ئه‌و ده‌ستهه‌ڵگرتنه به ئاشكرا رابگه‌یه‌نن.
ئه‌و سه‌ركردانه كه به كه‌سانی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ژمار ده‌كرێن، ماوه‌یه‌كه به هۆی ململانێی ناوخۆیی حیزبه‌كه‌یانه‌وه نیگه‌رانییان پێوه دیاره، بۆیه له كۆتاییدا بڕیاری ده‌ست هه‌ڵگرتنییان له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دا و نامه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرتنه‌كه‌شیان ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێكهاتوون له (بورهان سه‌عید سۆفی، نه‌هرۆی سه‌عید سۆفی، ته‌ڵعه‌ت خدر، قاسم عه‌زیز سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، وه‌یسی ئه‌حمه‌د سابر به‌رپرسی پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، حاجی مه‌سیفی، به‌رزی كانبی عومه‌ر)، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی ترییان تێدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “كێشه‌كان گه‌شتوونه‌ته بنبه‌ست و ئه‌م سه‌ركردانه‌ش بێ‌ئومێد بوون”، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه “بڕیاربووه پێشتر ئه‌و هه‌ڵوێسته بنوێنن، به‌ڵام به‌هۆی به‌ڵێنی سه‌ركردایه‌تی به ئه‌نجامدانی چاكسازی و پێدانی پۆست به‌و كه‌سانه كه هه‌ست به مه‌غدووری خۆیان و شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، دوا كه‌وتووه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی راستگۆ نه‌بووه له جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانی، بۆیه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لێكه‌وته‌وه”، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی “پێشتر هه‌ر یه‌كه له به‌كر مسته‌فا و رێباز بێركۆتیش له ناو ریزی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتیدا بوون، به‌ڵام به‌هۆی پێدانی پله و پۆست و ئیمتیازاته‌وه، له هه‌ڵوێسته‌كه‌یات په‌شیمان بوونه‌وه”. .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌وڵێكی چڕدایه بۆ پاشگه‌ز كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی له بڕیاره‌كه‌یان، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجامێكی نه‌بووه، له نامه‌ی ده‌سهه‌ڵگرتنه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه، كه سه‌ركردایه‌تی ئێستا رێگه له به‌رده‌م چاكسازی ناوخۆیی حیزبه‌كه‌یان، هاوكات بێئومێدی خۆیشیان خستۆته‌ڕوو، له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ناوخۆیی حیزب.
چاودێرێكی سیاسی پێیوایه یه‌كێتی له‌به‌رده‌م زیاد له ئه‌گه‌رێكی تری ئینشیقاقدایه، چونكه دۆخی ئێستای یه‌كێتی، هاوشێوه‌ی دۆخی پێشووی یه‌كێتی سۆڤییه‌ته و له‌سه‌ر لێواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه، له‌و دۆخه‌شدا هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كان له خه‌می به‌شی خۆیان و ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازات و خۆ دوور گرتنن له به‌رپرسیارێتی مێژوویان.
نوچه‌نێت چه‌ندجارێك هه‌وڵیدا بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی بورهان سه‌عید سۆفی، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.