ڕێژیر ئیسماعیل : من و پاییز

0

ڕێژیر ئیسماعیل : من و پاییز

هەر لەیەکەم دەرکەوتنی پاییز
ئێوارەیەک بەرامبەر
درەختێک ئەوەستم
کە شێوە و رەنگی گەلا ئەبینم
بە دلی خۆمی ئەچوێنم
هەست ئەکەم ئەو شنە بایەی
گەلاکان ئەوەرێنێ
لە تۆ ئەچێ
کە ئەیوەرێنێ دلەی مات و سیسم

لە پاییزدا
بەقەدەر وەرینی گشت گەلاکان
وشە لەناخی من ئەرژێ
کە پاییز دێ
چەشنی دار چلۆن گەلای
لێ ئەوەرێ
ئاوا کۆلێ وشەی زەرد و خەماوی
لە ناخی من لەدایک ئەبێ

پاییز هەموو
شتێکی تۆم بیرئەخاتەوە
کە گەلا زەرد دەبێ
قژی تۆم دێتەوە یاد
بۆنی دوای بارانی پاییزان
بۆنی زولفی تۆم دێنێتەوە بیر و
بەو یادانە من دەکا شاد

ئەی کچی پاییزی لە کوێی
دلم چەشنی گەلایێ زەرد بووە
قەینا
بەس جارێکی دیدەم پێت شادبێ
هاوشێوەی شنە بایێ
وەرە و بموەرێنە!!

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com