نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داعش ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ و برایه‌كی له ناحسه‌ی گه‌یاره‌ی سه‌ر به پارێزگای موسڵ گوللـه‌باران كردن.
عه‌مید محه‌ممه‌د جبوورهی له فه‌رمانگه‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌واوه رایگه‌یاند “داعش ئه‌مڕۆ هه‌ستاوه به گولـله‌بارانكردنی هه‌ریه‌كه له عه‌باس ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌فی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ و خالید ه‌حمه‌د خه‌ڵه‌فی برای، دوا ئه‌وه‌ی له ناحیه‌ی بادووش له پارێزگای موسڵ ده‌ستگیری كردن”.
جبوری ده‌ڵێت گوللـه‌بارانكردنه‌كه له شارۆچكه‌ی گه‌یاره‌ی باشووری موسڵ ئه‌نجامدراوه، دوای ئه‌وه‌ی دادگای ئایینیی داعش بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردوون.