دادگایی كردنی حكومه‌تی هه‌رێم دوا ده‌خرێت
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
به‌هۆی بڕینی بودجه‌كه‌یانه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ماوه‌كانی رابردوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار كرد و بڕیار بوو ئه‌مرۆ دانیشتنه‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای بریكاره‌كانی حكومه‌ت، دانیشتنه‌كه دوا خرا.
بڕیار بوو ئه‌مرۆ (8/8/2011) به‌هۆی داوایه‌كی یاسایی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه، به‌هۆی بڕینی بودجه‌كه‌یانه‌وه له‌سه‌ر حكومه‌ت تۆمار كرابوو، دادگایی كردنی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی داوا كردنی بریكاره‌كانی حكومه‌ته‌وه، ئه‌و دانیشتنه دوا خرا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له نوسراوێكدا داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، كه بودجه‌ی لایه‌نه ئۆپۆسزیۆنه‌كان ببڕن، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له نوسراوێكی دیكه‌دا، كه ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی نێردراوه و كۆپییه‌كی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه و ژماره (1421) له (9/6/2011)ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای كردووه، كه بودجه بۆ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و بودجه‌یه‌ی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه و ئه‌مه‌ش به سه‌رپێچی داده‌نرێت له فه‌رمانی حكومه‌ت.
ئه‌مرۆ كه بڕیار بوو دانیشتنی دادگاییه‌كه به‌ڕێوه بچێ، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای بریكاره‌كانی حكومه‌ت ئه‌و دانیشتنه دواخرا بۆ بۆ رۆژی (28/8/2011).