هەرێم خۆشناو : من

0

هەرێم خۆشناو : من

هێشتا ئەو منداڵە لاسارە بووم
قەدی درەختەکانم ئەشکاند
گۆماوەکانم پڕ ئەکرد لە مەرگ
ژەهرم ئەبەخشیە ماسیە فریودەرەکان
ئەو دەمەی تۆ هاتیت
وەک “با” لە دەرگای ژیانت دام
من هێشتا خەریک بووم
تۆی خەونی منداڵیم ئەچنی
لە باخچەکانی غوربەتدا
هێشتا گەڵای تەمەنم
بۆنی لە دایک بوونیان لێ ئەتکا
ئا لەو دەمە تۆ هاتی
پەیتا پەیتا رژایتە نێو دڵم
گیانمت پڕ کرد لە خۆت
دڵمت پڕ کرد لە ئەوین
هەر وەک خەونێک وا بوویت
هاتیت و دەمارەکانی جەستەمت
لێوان لێو کرد لە عەتری خۆت
درەختی میهرەبانیت
بۆ ئەبەدی لە دڵما چاند
شیعرت کردە هاورێی هەمیشەیم
ئومێدت بەسەر دلتەنگیمدا بارانت
ئیتر چۆن تۆم لە یاد چێتەوە
کە تۆ کلیلی کامەرانیم بیت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com