ئەنجلینا جولی، كتێبە ترسناكەكەی لۆنج ئونگ دەكاتە فیلم

0

نوچە.نێت.mbc

 

خانمە ئەكتەری ئەمەریكی ئەنجلینا جولی‌، نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ نیاز پاكیی، بەمەبەستی وردەكاری فیلمە نوێیەكەی لەسەر رژێمە خوێناویەكەی الخمیر الحمر، سەردانی كەمبۆدیای كرد.

كارە نوێیەكەی جولی، پشت بەكتێب‌و یاداشتە ترسناك‌و كاریگەرییەكانی چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ لونج ئونگ-ی كەمبۆدی دەبەستێت، كە باس لەساتە خوێناویەكانی دەسەڵاتی الخمیر الحمر دەكات لەكەمبۆدیا.

لەلێدوانێكیدا ئەنجلینا جولی رایگەیاند” یاداشت‌و كتێیەكانی لونج ئونگ زۆر كاری تێكردوم‌و چۆتە ناو ناخ‌و هزری منەوە، كە چۆن ئەو رژێمە منداڵی كردۆتە خۆراكی شەڕ”.

ئەو هونەرمەندە وتیشی: كار كردن لەفیلمێكی وەهادا، هاوكارێكی باشە بۆمن كە زیاتر نزیكبمەوە لەگەلی كەمبۆدی‌و نیشتمانی كوڕەكەم، چونكە ئەگەر ئەم كارە لەرابردودا خەونێك بوبێت ئێستا بۆتە راستەقینە‌و هەلمان بۆ رەخساوە كتێبەكەی لونج وەك كردار بخەینە سەر شاشەی سینەماكان، بڕیاریشە لەساڵی ئایندەدا فیلمەكە لەشاشە جیهانیەكانەوە پەخشبكرێت.

شایەنی باسە، جولی خاوەنی شەش منداڵە كە چواریان هەڵگرتوەتەوە و دوانیشیان لەبراد بیت-ی هاوسەریەتی. یەك لەو چوار منداڵە تەمەنی 10 ساڵە، كەمبۆدیە و ناوی مادوكس ە.
dalan

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com