نوچە-بی بی سی
محمەممەد باقر نەوبەخت،وتەبیژی دەوڵەتی ئێران دەڵێ:دەوڵەتی ئێران حەیسیەت و شەرافەتی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە لە بنیات و دامەزراوە نێودەولەتیەکان بەدواداچوون بۆ مافەکانی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی بکات.
نەوبەخت هەروەها رایگەیاندووە کە عادل الجبیر،وەزیری دەرەوەی سعودیە خۆی دەشارێتەوە ونایەوێ لە گەل وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆ بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر رایگەیاندبوو کە لە رێگای نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان پیشنیاری دیداری وەزیرانی دەرەوەمان کردبوو،بەـا بەرپرسانی سعودی ئەم پێشنیارەیان رەد کردەوە.
نەوبەخت لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا دەڵێ:سعودیە هەلوێست و روانینێکی دوژمنکارانەی بە نیسبەت ئێرانەوە هەیە ، ئێمەش ناچارن هەموو رێگایەک بگرینە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان دوو وڵات.